بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە تێیدا هاتووە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگەی سماقوڵی بووە كەسێك گیانیلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون.
لە ڕووداوەكەدا خانەوادەی دكتۆر ڕەهیڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە یەكێك ئۆتۆمبێلەكاندا بوون ئێستا تەندروستییان جێگیرە.