بەم پێنج نیشانەیە بزانە تووشی خەڵەفاوی بوویت

لێكۆڵینەوە تەندروستییەكان دەریدەخەن 55 ملیۆن كەس لە جیهان بەهۆی حاڵەتەكانی تووشبوون بە خەڵەفاوییەوە دەناڵێنن، ئەو داتایەش ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی پشتڕاستیكردووەتەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی كەساكان و كاروباری ڕۆژانەیان دروستدەكات.

لە گرنگترین نیشانەكانی خەڵەفاوی بریتین لە:-

لەدەستدانی بیرەوەری/

كە زۆر كات كەسەكە بیرەوەری و ڕووداوەكانی بەسەر خۆی هاتووە بۆی باسدەكەیت لەبیریدەكات ئەوەش پەیوەندی بە مێشكی كەسەكەوە هەیە.

2. قورسی قسەكردن/

زۆركات ئەو كەسەی دووچاری خەڵەفاوی دەبێت هەندێك لە وشەی دیار هەیە بیری دەچێتەوە و نایەتە سەر زاری و وەك پێویست ناتوانێت قسەبكات

3.قورس شتەكانی بیرەدەكەوێـتەوە/

بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە، ئەو كەسانەی دووچاری خەڵەفاوی دەبن زۆر بە قورسی شتەكانیان بیدەكەوێتەوە و ناتوانن وەك خۆی درك بە شتەكانی پێشتر بكەنەوە لەكاتێكدا خۆیان لە ڕووداوەكاندا بوون.

4.هەڵچوون/

زۆر كات ئەو كەسانەی دووچاری خەڵەفاوی دەبن زوو هەڵدەچن و كاریگەری لەسەر مامەڵەكردنیان لەگەڵ دەوروبەر دەبێت.

5.كەمتەرخەم/

خەڵەفاوی هۆكارێكە كە كەمتەرخەمی لەكارەكاندا بكرێت وادەكات وەك پێویست كاری ڕۆژانە ئەنجامنەدرێـت.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

بابەتی دواتر

فلتەری جگەرەكەی فڕێدایە سەرزەوی و سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share