عەبدولـلەتیف ئەحمەد دادگاییدەكرێت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد یەكێك لە ڕابەرە دیارەكانی سەلەفییەكانی كوردستان، بەهۆی سكاڵایەكەوە دادگاییدەكرێت.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بە ناونیشانی “بۆ ئەوانەی دەڵێن بۆچی ئەمڕۆ دکتۆر عەبدولـلەتیف لە دادگای سلێمانی بوو؟”، هۆكاری دادگاییكردنەكە ئاشكرادەكات.

ڕوونكردنەوەكە باس لەوە دەكات كە دواى موسڵمانبوونی گەنجێکی یارسانی (کاکەیی) لای عەبدولـلەتیف ئەحمەد لە مزگەوتی بەهەشت، ناوبراو وتوویەتی “دوا ڕۆژ بۆ ئیسلامە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “ڕێکخراوێکی یارسانی سكاڵای لە دکتۆر کردووە و ئەمڕۆ بانگکراوە بۆ دادگا و چاوەڕێی بڕیاری دادوەرە”.

بەپێی ڕوونكردنەوەكە، لە كاتی مسوڵمانبوونی گەنجە یارسانەكەدا، عەبدولـلەتیف ئەحمەد وتوویەتی، “دوا ڕۆژ بۆ ئیسلامە و بەردەوام خەڵکی واز لە ئایینە چەوتەکەیان دەهێنن و دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون کە بڕیارە 20 مانگ…
Total
0
Share