ئەڵمانیا شووشەی بیرەی لێدەبڕێت

کارگەکانی بەرهەمهێنانی بیرەی ئەڵمانیا لەبەردەم مەترسیی نەمانی شووشەدان.

بەشێکی هۆکارەکە بۆ هەڵکشانی تێچووی بەرهەمهێنانی شووشەی بیرە دەگەڕێتەوە.

هۆڵجەر ئیشلی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە یەکێتیی ئەڵمانیی کارگەکانی بیرە، بە ڕۆژنامەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، “تا هاوین تووشی کەمیی (شووشەی بیرە) دەبین” و ئاماژەی بەوەداوە، بارودۆخەکە “زۆر خراپە”.

ئیشلی ڕوونیکردووەتەوە، دەبێت لە زووترین کاتدا بەکاربەران شووشە بەتاڵەکانیان بگەڕێننەوە بۆ کارگەکان، تاکو کارئاسانی لە کێشەکەدا بکەن.

جێی ئاماژەیە، لە ئەڵمانیا بەکاربەران بارمتەیەک لەبری شووشە و پلاستیک دادەنێن دەمی کڕینیان، کاتێکیش شووشە و پلاستیکەکە دەگەڕێننەوە، بارمتەکەیان وەردەگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share