یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا و تەندروستی ناجێگیرە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك ڕایدەگەیەنێت یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆك تۆماركرا.

د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوای گومانكردن لە حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و ناردنی پشكنینەكان بۆ بەغداد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی پشكنینەكان گەڕاوەتەوە و دەركەوتووە كەسەكە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

ئاشكرایكرد، ئێستا تووشبووەكە لەنەخوشخانەی (لالاڤ)ی دهۆكە لە ژێر چاودێریدایە و تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوە كرد، تووشبووەكە ئاوارەی شەنگالە تەمەنی 23 ساڵە و نیشتەجێی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە.

بابەتی پێشتر

توركیا بە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا شووشەی بیرەی لێدەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share