ترەمپ کۆنفرانسی جی 20ی بە ناتەواوی جێهێشت و ڕۆشت بۆ یاری گۆڵف

کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کۆنفرانسی جی20  بەردەوامە و ترەمپیش کە پێدەچێت کۆتا کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بێت بە ناتەواوی کۆنفرانسەکەی بەجێهێشت و ڕۆشتووە بۆ یاریگایەکی تایبەت بە یاری گۆڵف.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکەدا باسی سەرکەوتنی ئیدارەی وڵاتەکەیکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دواتر دانیشتنەکەی جێهێشت.

بەبەشداری دەیان وڵاتی زلهێزی جیهانی دوێنێ 21 ی تشرینی دووەم دانیشتی 20 بە ئامادەبوونی سەرۆکانی جیهان بە میوانداری سعودییە دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا دوو پرس گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەوانیش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکارییە ناوچەییەکانن.

بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی وڵاتان لەسەر ئەوە کۆکبوون کە دەبێت ڤاکسینی کۆرۆنا بە یەکسانی بەسەر جیهاندا دابەشبکرێت، بەڵام ترەمپ دیسانەوە “یەکەمجار ئەمریکا”ی هێنایە پێشەوە و باسی ڤاکسینەکانی وڵاتەکەی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان داوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکەیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە

نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، ماوەی دوو ڕۆژە بۆ دووئەوەندەی نرخەکەی پێشووی بەرزبووەتەوە و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی…
Total
0
Share