لە دەربەندیخان فەرمانگەکان خۆڵ و خاشاکی شارەکە پاکدەکەنەوە

ماوەی دوو مانگە ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارۆچکەی دەربەندیخانی لەئەستۆدایە کارەکانی ڕاگرتووە، بەهۆی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە شارەکەدا فەرمانگەکانی دەربەندیخان بڕیاریانداوە هەستن بە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکەکە.

ئەمڕۆ لە دەربەندیخان کارمەندانی ئاسایش و پۆلیس شەقام و شوێنە گشتییەکانیان پاککردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی دوو مانگە ئەو کۆمپانیایەی کە ئەرکی کۆکردنەوە و پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی قەزاکەی لە ئەستۆدایە لە بەرامبەر خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی مانیگرتووە.

لەوبارەیەوە سلێمان سەعید قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان، بڕیارییانداوە هەر ڕۆژە و کارمەندان و فەرمانبەرانی فەرمانگەیەکی حکومی قەزاکەیان ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەشێك لە شەقامی سەرەکیی حمەوخان بەربەستدەکرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، بەشێك لە شەقامی سەرەکیی  حمەوخان بەربەستدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەدروشمی (…
Total
0
Share