لە هەولێر دوو كەس دەستگیركران كێبڵی كارەبای شەقامی 120 مەترییان دزیوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە كێبڵی كارەبای شەقامی 120 مەترییان دزیوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبایی شەقامەكە دەستگیركران”.

باسی لەوەشكردووە، “لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان سەنی – تاكسی) و كۆسەرە و مشارو تاقم ئیسپانە و چەقۆدا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی…
Total
0
Share