لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كەسێك سێ فەرمانبەر دەكوژێت و ژمارەیەكی دیكەش بریندار دەكات

لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كەسێك دەچێتە فەرمانگەیەكەوە پێنج كەس بە بارمتە دەگرێت و خۆی و سێ کەسی دیكەش دەکوژێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ كە سێك خۆی دەكاتە فەرمانگەی موڵكەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی (بونیادی هەژاران) لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و پێنج كەسی بە بارمتەگرتووە و بە دەستڕێژی گولـلەش سێ كەسی كوشتووە و لانی كەمیش پێنج كەسی برینداركردووە.

باسیان لەوەشكردووە، لە ئەنجامدا ئەو كەسە كە پێشتر فەرمانبەربووە لەو بەڕێوەبەرایەتییە خۆیشی كوشتووە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، هۆكاری ڕووداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو كەسە لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەمەقاڵێ و شەڕیكردووە، دواتر چووە چەكی لە ئۆتۆمبێلەكەی دەرهێناوە و ڕووداوەكەی لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەغداد ڕەتیکردووەتەوە لەسەر داوای هیچ کەسێک دەرمانیان بۆ سلێمانی ناردبێت

  تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە کە باسیان لە دابینکردنی دەرمان دەکرد بۆ سلێمانی و کەمتەرخەمی تەندروستیی…
Total
0
Share