وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی ده‌كات خواستی كاره‌بای 24 كاتژمێری له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 4000 بۆ 4500 مێگاوات بێت، به‌ڵام ئەوان 3500 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه، بۆیە دەڵێت، “هاوینی ئەمساڵ بڕی کارەبا ئەگەر لە هاوینی ڕابردوو باشتر نەبێت خراپتر نابێت”.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی باسی لە دوایین ڕەوشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان كردووە و ده‌ڵێت، “پێشبینی ده‌كه‌ین خواستی كاره‌بای 24 كاتژمێری له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 4000 بۆ 4500 مێگاوات بێت، به‌ڵام ئێمه 3500 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه”.
باسی لەوەشكردووە، “ساڵانه له هه‌رچوار پارێزگه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین، زاخۆ، سۆران و گه‌رمیان، تێستێكمان هه‌یه ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانیی بە شێوەی بەردەوام ده‌ده‌ینه هاوڵاتییان، تاوەكو بزانن ڕێژەی خواست لەو شوێنانە چەندە، ئامانجمان لەو تێستە ئەوەیە، بتوانین به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه کارەبا به‌سه‌ر هاوڵاتییان و پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بكه‌ین”.
وەزیری كارەبا لەبارەی پێوەری زیرەکیش، وتوویەتی، “تا ئێستا 87%ـی ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ كراوه واتا ملیۆنێك و 253 پێوەر بەستراون، کە بووەتە هۆکاری ڕێكخستن و كۆنتڕۆڵكردنی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی زۆر باش “.
سەبارەت بە پێدانی کارەبا لە وەرزی هاوینیش، كەمال محەمەد ساڵح دەڵێت، “ئێستا 3300 تا 3400 مێگاوات كاره‌بامان هه‌یه، بۆیه لە هاوینی ئەمساڵدا بڕی کارەبا ئەگەر لە هاوینی ڕابردوو باشتر نەبێت خراپتر نابێت”.