یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، “ھەردوولا جەختیانکردەوە دۆخی چەقبەستووی سیاسی نێوان لایەنەکان، پێشھاتێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی یەکڕیزيی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان لایەنەکان و پرۆسەی سیاسی ھەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لەوەی، “دەبێت ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانە لاببرێن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو”پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان کە بووەتە خواستێکی جەماوەریی و گشتگیر لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستاندا، ھەڵوێستی ھاوبەشی نیشتیمانیی بۆ گەڵاڵە بکرێت و دەستکەوتەکان بپارێزین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
Total
0
Share