دادگا دۆستێكی بارزانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران دوورخستەوە

دەركەوت بڕوانامەكەی مشعان جبوری ساختەیە، بۆیە دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا لە ئەنجومەنی نوێنەران دووری بخاتەوە.

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی ئەندامێتیی مشعان جبوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەش دوای سكاڵای ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنەكە، بەهۆی ئەوەی مشعان جبوری بڕوانامەی خوێندنی ساختەكردووە.

دادگاكە بڕیاریداوە لە بری مشعان جبوری، مقدام ئەلجومەیلی ببێتە ئەندامی ئەنجومەین نوێنەران.

مشعان جبوری سیاسییەكی سونییە و لەماوەی ڕابردوودا نزیكی و پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ مەسعود بارزانی و پارتیدا هەبوو، زۆر بە دڵنیاییەوە قسەی لەبارەی بوون بە سەرۆك كۆماری هۆشیار زێباری و دواتریش ڕێبەر ئەحمەد دەكرد.

بابەتی پێشتر

سەدر لە نەیارەكانی تووڕەیە<BR>عێراق-تان پڕكردووە لە دزی و ڕفاندن و كوشتن

بابەتی دواتر

خۆڵبارین دەیان كەسی لە شارەكانی هەرێم ناردە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share