پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە تەقەیان لە ژنێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی، لەدوو چالاكی جیادا دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتباری ڕاگەیاند، كە دوو لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی برینداركردنی ژنێك دەستگیركراون .

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕوداوێكدا و دوای ئەوەی دەنگی تەقە بیسترا لەیەكێك لە باخەكانی سیتەك، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت كە ژنێك بەفیشەك برینداركراوە”.

باسی لەوەشكردووە، دواتر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرئەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە كە تەقەی پێكرابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیس، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ف ، ع ، م لە دایكبووی 2002 ) و (ع ، م ،ح لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هەروەها لەچالاكییەكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بەچەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو دواتر هەڵاتبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ع ، س لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی چەكی نهێنی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ "هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share