دوو وەزارەت خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتەكانی تەندروستی و كارەبای عێراق تەواوی پزیشكان و ئەندازیاران و فەرمانبەرانیان ئاگادار دەكەنەوە كە بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی ڕووی لە چەند پارێزگایەك كردووە بێنەوە سەركارەكانیان و ئامادە هەر حاڵەتێكی لەناكاوبن.

لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و تەندروستیی عێراق داوایانكردووە كە بەپەلە فەرمانبەرانیان بگەڕێنەوە سەركارەكانیان، بەهۆی ئەوەی ماوەی مانگێكە بەبەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی لە عێراق كردووە و ڕۆژانە دەیان كەس تووشی تەنگەنەفەسی و حاڵەتی دیكە دەبنەوە و سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن.

هەروەها داوایانكردووە، كە ڕێوشیۆنی پێویست لە فەرمانگە و نەخۆشخانەكان بگیرێنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارێكی لەناكاو.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە كەركوك دەوامی خوێندنگاكان ڕاگیرا و گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكانیش ڕاگیران.

بابەتی پێشتر

دوای 550 ڕۆژ پێنج زیندانیكراوی شیلادزێ لە هەولێر دادگایی دەكرێن

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی چەكی نهێنی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share