ئەمساڵ 23 جار خۆڵباریوە
ئەمڕۆ خۆڵبارین بە چڕی بەردەوامدەبێت و سبەینێ كەمتردەبێتەوە

کەشناسیی سلێمانی ئاشکرایکرد، خۆڵبارین ئەمڕۆ بە چڕی بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە کەمدەبێتەوە، لەکاتێکدا تەنها لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 حاڵەتی خۆڵبارین تۆمارکراوە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەچڕی بەردەوام دەبێت و سبەینێ کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.

بەپێی داتاکانی کەشناسی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی ئایار 23 حاڵەتی خۆڵبارین تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە سەرتاسەری ساڵی  2019دا تەنها دوو حاڵەتی خۆڵبارین هەبووە.

هۆکاری زۆریی خۆڵبارین لەمساڵدا بۆ کەمبارانیی دوو ساڵ لەسەریەک دەگەڕێتەوە، ئەوەش وشکبوونەوە و چالاکیی دیاردەی خۆڵبارینی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی…
Total
0
Share