كەمێك لەمەوبەر لە ڕووداوێكی تەقەكردندا دوو پاسەوانی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد برینداركران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد ڕایگەیاند، سێ پاسەوانی موهەنەد خەزرەجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە شەقامی 42ی ناوچەی كەڕادە لەگەڵ چەند كەسێكدا بەشەڕهاتوون.
ئاشكرایكرد، لە شەڕەكەدا تەقە و دەستڕێژی گولـلە كراوە و دوو لە پاسەوانەكانی پەرلەمانتارەكە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، دوو بریندارەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخ زاید لە بەغداد و هاوكاتی چارەسەركردن، لەبارەی ڕووداوەكە و هۆكاری شەڕەكەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.