داعش بەرپرسیاریەتی كوشتنی حەوت كەسەكەی گرتە ئەستۆی خۆی

ڕێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی كوژرانی حەوت كەسەكەی تكریتی لەئەستۆگرت.

كەمێك لەمەوبەر، ڕێكخراوی داعش ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “چەكدارەكانیان چوونەتە سەر ماڵێك لە گوندی ئەلبو دور لە باشووری تكریت و شەش كەسیان كوشتووە كە سیخوڕی حەشدی شەعبی بوون.”

داعش دەڵێت، “چەكدارەكانمان چوونەتە سەر ئەو ماڵە كە چوار برا و دایكیان و خوشكێكیان بوون و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تەقەیان لێكردوون و كوشتوویانن.”

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لە هەمان گوند چەكدارەكانیان چوونەتە سەر ماڵی كارمەندێكی پۆلیسی عێراق و تەقەیان لێكردووە و كوشتوویانە.”

ڕاگەیەندراوەكەی داعش دوای ئەوە دێت كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕایانگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازار، چەند كەسێك كە جلی سەربازییان پۆشیبوو بە چەكی بێدەنگەوە چوونەتە سەر دوو ماڵ لە ناوچەی ئەلبو دور و حەوت كەسیان كوشتووە كە شەش كەسیان ئەندامی یەك خێزان بوون و پێكهاتبوون لە چوار برای كاسبكار و دایكیان و خوشكێكیان.”

ڕوداوەكە كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و شەپۆلێكی ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە و بەشێك لە لایەنە سونییەكان بە تاوانی پلان بۆداڕێژراو و سیاسی پێناسەیان كرد.

بابەتی پێشتر

تكریت.. كوشتنی حەوت كەس كاردانەوەی بەرفراوانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

گرووپێكی حەشد: هیچ بەرژەوەندییەكی ئەمریكا لە عێراق لەدەست هێرشەكانمان دەرباز نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share