كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بازاری لەنگەی هەولێر دابیندەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبای 24 كاتژمێری بۆ بازاری لەنگەی هەولێر دابیندەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم تێیدا هاتووە، لە هەنگاوی یەكەمدا كارەبای بازاڕی لەنگەی هەولێر بە كارتی پریپەیدەوە دەكرێتە 24 كاتژمێری.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تیمێكی هاوبەشی بەرێوەبەرایەتیی كارەبای هەولێر و پێوەری زیرەك سەردانی شوێنەكەیان كرد و ئۆفیسێكی تایبەت لەناو بازاڕی لەنگە كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی پەرەپێدانی هەموو ئەو پەیوەندییانەیە كە لە خزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانی وڵاتەكەماندایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ تان دێسی، سەرۆكی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی بەریتانیا كۆبووەوە.…
Total
0
Share