ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان له پێناو به‌رده‌وامیدان به کیلیان مباپێ، بیر له فرۆشتنی نێیماری به‌رازیلی ده‌کاته‌وه.
یانه فه‌ره‌نسییه زه‌به‌لاحه‌که له نۆڤێمبه‌ری 2011وه له‌لایه‌ن شێخ ناسڕ خلێفی سه‌رمایه‌داری قه‌ته‌رییه‌وه ته‌واوی پشکه‌کانی مسۆگه‌رکرا، تاوه‌کو ئێستا چه‌ندین بۆندی گه‌وره و مێژوویی واژووکردووه و هێشتا نه‌یتوانیوه نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بخاته هه‌گبه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانیه‌وه.
حاڵی حازر ئیداره‌ی “پی ئێس جی” ئاماده‌کاری بۆ نوێکردنه‌وه‌ی بۆندی دوو ئه‌ستێره‌ی پێکهاته‌که ده‌کات، نێیمار ئاماده‌یه بۆنده‌که‌ی نوێبکاته‌وه و هێشتا داهاتووی کیلیان مباپێ ناڕوونه.
ڕۆژنامه‌ی لیکیپی فه‌ره‌نسی له‌م باره‌یه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه، شێخانی قه‌ته‌ر به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری کۆرۆناوه دووچاری ئاسته‌نگی دارایی بوون، هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو خه‌زێنه‌ی یانه‌یان بۆ دوو ئه‌ستێره جیهانییه‌که واڵانهکردووه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به بڕێکی گونجاو و به مه‌رجی نوێ بۆنده‌کانیان نوێبکه‌نه‌وه.
نێیمار ساڵانه بڕی 24 ملیۆن یورۆ موچه به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام مباپێ نزیکی ئه‌و نرخه نابێته‌وه، بۆیه کێشه له‌لایه‌ن یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌که‌وه دروستبووه و پێده‌چێت چاوی خستبێته‌سه‌ر یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید، که ئاماده‌ن له هاوینی 2021 بیکه‌ن به یه‌کێک له گرانبه‌هاترینه‌کانی جیهان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ناسڕ خلێفی ئه‌و توانا داراییه‌ی نییه له وه‌رزی قه‌یرانه‌کاندا موچه و ئیمتیازاتی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌که هاوتا بکاته‌وه و زیاتر خواستی له به‌رده‌وامبوونی مباپێیه، بۆیه ئه‌گه‌ر کێشه له دانوستاندنه‌کان ڕووبدات به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه به به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه و ئیمتیازات به‌رده‌وامی به ئاسکه فه‌ره‌نسییه‌که ده‌دات و نێیمار به یه‌کێک له یانه داواکاره‌کانی ده‌فرۆشێت، براوه‌ی ئه‌م بۆنده‌ش ئه‌و یانه‌یه ده‌بێت که بۆندی به‌رزتر پێشکه‌شده‌کات.