ئەوەی ڕیاڵی ئەنچیلۆتی دەیکات دووجار ڕوویداوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەهێزەوە دەرکەوتووە، بەبێ دابڕان نۆ یاریی دەستپێکی بردووەتەوە.

بەپێی داتا مێژووییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، یانەی شاهانەی مەدرید بە درێژایی مێژوو تەنها دووجار توانیویەتی نۆ یاریی دەستپێکی وەرز، یاخود زیاتر بباتەوە.

یەکەمیان لە وەرزی 1961/1962، دووەمیشیان کە (11) بردنەوەی لەسەریەک بووە لە وەرزی 1968/1969 تۆمارکراون.

لە سەردەکانی زێدان و مانوێل پێلیگرینی ڕیکۆردی شەش بردنەوەی دەستپێک، یاخود 29 زنجیرەی نەدۆڕاندن تۆمارکراوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو ڕیکۆردانە لە یارییەکانی دەستپێکدا نەبوون.

مارکا نووسیویەتی، دوایین دۆڕاندنی یانەی شاهانە ڕێکەوتی هەشتی ئایاری ئەمساڵ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکراوە، کە بڕیارە لەم وەرزەدا لە ڕێکەوتی 18/9 جارێکی دیکە لە خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووببنەوە.

بابەتی پێشتر

هیچ یانەیەک لە فەرهەنگی مباپێ-دا نییە

بابەتی دواتر

نهێنی وتەکانی کیمیچ بۆ یاریزانانی بەرشلۆنە ئاشکرا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share