عێراق: لە ڕۆژانی داهاتوودا تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا كۆنترۆڵ دەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داھاتوودا تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

د.حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زنجیرەیەک ڕێوشوێنی پەیوەندیدار بە ئاژەڵان گیراوەتەبەر.

ڕوونیشیكردەوە، وەزارەتەكەیان ھەڵمەتی کوتان و پاککردنەوە و ھەڵمەتی لەناوبردنی “مێرووی گەنە” کە بە ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشییەکە دادەنرێت دەستپێكردووە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ جەختیشی كردەوە، لە ڕۆژانی داھاتوودا بە تەواوەتی تای خوێنبەربوون کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

ڕێنمایی هاوڵاتییانیش دەكات لە شوێنی گونجاو گۆشتی سوور بکڕن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە. توێژینەوەکە لەلایەن…
Total
0
Share