كۆمپانیای نەوتی باكوور: حكومەتی هەرێم لە ڕێگای هێزێكەوە دەستیگرت بەسەر دوو بیرە نەوتی كەركوكدا

كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕایدەگەیەنێت، “حكومەتی هەرێم لە ڕێگای هێزێكەوە دەستیگرت بەسەر دوو بیرە نەوتی كەركوكدا”.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “دوو بیرە نەوت كە پێشتر بەجێمانهێشتبوو هێزێكی حكومەتی هەرێم دەستیگرت بەسەریدا و كۆمپانیای كار دەیەوێت لەو دوو بیرە نەوتە بەرهەمهێنان دەستپێبكاتەوە”.

ئاماژە بەوە كراوە، ئەو هێزە پێشتر بە بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی گوندی”لهێبان” جێگیركرابوون، بەڵام ئێستا هێزەكە جووڵەیان پێكراوە و كۆمپانیای كار دەیانەوێت بەرهەمهێنان لەو دوو بیرە نەوتە دەستپێبكەنەوە كەسەر بە كێڵگە نەوتییەكانی”بای حەسەن”ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share