دوای پێنج كاتژمێر لە مردنی سۆمایان بۆ چاوەكانی گەڕاندەوە

زانایانی ئەمریكی توانییان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر دوای مردنی كەسێك، ژیان بۆ چاوەكانی بگەڕێننەوە.

كەسەكە پێش مردنی چاوەكانی بەخشیبوو، بۆیە دوای مردنی كاتێك زانایان هەوڵی گواستنەوەی چاوەكانیان دا، توانییان بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر بە زیندوویی بیانهێڵنەوە.

ئەنجامی تاقیكردنەوەكە لە گۆڤاری زانستیی “Nature”دا بڵاوكراوەتەوە و ئاشكرایكردووە، چاوەكانی مردووەكە كاردانەوەیان بۆ ڕووناكی هەبووە بەهۆی زیندووهێشتنەوەی خانەدەمارەكانی تۆڕی چاو كە بەشێكن لە كۆئەندامی ناوەندیی دەمار كە مێشك و دڕكەپەتك لەخۆدەگرێت.

ئەو توێژەر و زانایانەی تاقیكردنەوەكەیان كردووە ڕایانگەیاندووە، دەكرێت لە داهاتوودا هەوڵی زیاتر بدەن و بگەن بەو ڕادەیەی كە بتوانن چارەسەری كوێربوون بدۆزنەوە و باشتر لە نەخۆشییەكانی مێشك تێبگەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
Total
0
Share