ڤیدیۆ.. شوانێك و 70 سەر ئاژەڵ دەكەونە ڕووباری سیروان-ـەوە

شوانێك و ئاژەڵەكانی كاتێك دەگەنە ناوەڕاستی ڕووباری سیروان، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، شوانێك لە كاتی پەڕاندنەوەی ئاژەڵەكانیدا لە ڕووباری سیروان ژیانی كەوتە مەترسییەوە، دواتر خۆی و ئاژەڵەكانی ڕزگاركران.

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان لە بەنداوی دەربەندیخان-ـەوە، ئاستی ئاوی ڕووبارەكە دادەبەزێت و شوانەكە دەیەوێت لە تەنكاوێكەوە ئاژەڵەكانی بپەڕێنێتەوە كە ژمارەیان 70 سەر ئاژەڵ بوون، بەڵام بە ڕێكەوت كاتێك دەگەن بە ناوەڕاستی ڕووباری سیروان لە نزیك بازگەی ژاڵەناو، بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكەوە، ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە و ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.

دوای گەیشتنی هەواڵەكە بە قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان ڕاسپێردرا بە هانای هاوڵاتییەكە و ئاژەڵەكانییەوە بچێت، كاربەدەستانی بەنداوەكەش دووبارە ئاوەكەیان گرتەوە و شوانەكە و ئاژەڵەكانی ڕزگاركران.

بابەتی پێشتر

پێنج نیشانەی ترسناک بۆ دەستپێکی جەنگی ئەتۆم

بابەتی دواتر

گووگڵ و ئەپڵ زیاتر لە 1.5 ملیۆن یاری و بەرنامە لەکاردەخەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share