شەش كەس بەتۆمەتی شەڕ و تەقەكردن دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە شەش كەس بەتۆمەتی شەڕ و تەقەكردن لە كافتریایەكدا دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەناو کافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی چوار ئوتومبێل کە بەتۆمەتباران بووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت و ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکدا لە جۆری دەمانچە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەناوەکانی (ب.ڕ.ع. لەدایکبووی 1991، ب.ڕ.ع. لەدایکبووی 1996، د.ع.ح. لەدایکبووی 1998، ڕ.ڕ.ع. لەدایکبووی 1989، ڕ.م.ص. لەدایکبووی 1996 و ش.ف.ج. لەدایکبووی 1998) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

چەند ڕێنماییەکی گاریگەر بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن

بابەتی دواتر

تاوانێکی سامناک.. بە هۆکارێکی سەیر سێ منداڵی خۆی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ دابەزی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای زێڕ بەرزبووەوە و ژمارەی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمارکرد، ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزی…
Total
0
Share