بەم هەنگاوانە.. بە شێوەیەکی تەندروستانەتر قاوەکەت بخۆرەوە

ناتالیا نیڤیدۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراک ڕێنماییداوە، قاوە دەبێت لایەنیکەم نیو کاتژمێر پاش نان بخورێتەوە.

نیڤیدۆڤا لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕادیۆی “سپوتنیک” ڕایگەیاندووە، خەڵکانێکی زۆر لە کاتی نانخواردندا قاوە دەخۆنەوە، ئەمەش دەبێتە ڕێگر لەوەی جەستە سوود لە پێکهاتە ئاسنییە بەسوودەکانی ناو خۆراک وەربگرێت، بۆیە پێویستە لایەنی کەم نیو کاتژمێر پاش نانخواردن، یان پێش نانخواردن، قاوە بخورێتەوە.

هەروەها قاوە دەکرێت کالسیۆمی جەستە لەناوبەرێت، بۆیە دەبێت لەڕێی خواردنەوەی شیر و شیرەمەنییەکانەوە قەرەبووی بکرێتەوە.

پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، زیادکردنی شیر بۆ قاوەکەت، دەکرێت ڕێژەی کالۆرییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە، بەتایبەت لەو جۆرە قاوانەدا کە شیرینن و شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share