لە شیلادزێ پەكەكە هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا

پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا لە ناحیەی شیلادزێ و فڕۆكەجەنگییەكانی توركیاش بۆردومانی چەند ناوچەیەكی سنووری قەزای ئامێدییان كرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، كاتژمێر 8ی ئەمشەو پارتی كرێكارانی كوردستان”پەكەكە” هێرشیان كردووەتەسەر بنكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا لە ناحیەی شیلادزێ.

ئاشكرایكرد، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری گوندی خاستوویان لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی و چیای كوڕەژار كردووە بەهۆیەوە زیان بە ماڵ و حاڵی گوندنشینانی سنوورەكە گەیشتووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بۆ ئێستا: تەقەكەرەكان دەستگیركران

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆمبێك بە پێشمەرگەیەكدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share