مووچەی گشت ئەو فەرمانگە و خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە و پارەی پێویست گەیشتووە بە بانكەكان.
عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ مووچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دەدرێت كە مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.
بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، پارەی تەواو گەیشتووە بە بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەوانەی مووچەیان وەرنەگرتووە.
عەبدولڕەحمان ساڵح لە لێدوانەكەیدا بۆ “ئێستا” وتی، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ئەمڕۆ لەبەر هەر هۆكارێك ناچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، هەفتەی داهاتوو دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.