ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌م به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كه كۆبووه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، “ته‌وه‌رێكی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو”.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبهكهییهوه ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی و بەندە بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و پاشان 21 مۆم وەک گوزارشت لە ڕێز و وەفا بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان داگیرسا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ” کۆبوونەوەکە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی لە هەرێم و بەغداد تاووتوێکرد و باس لە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا.”
لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكردووە، “تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی پرسی لامەرکەزییەت بوو کە پەیڕەوێک ئامادەکراوە و بڕیار وایە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەبارەیەوە ئه‌نجام بدرێت”.
هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت، “هەر لەوکۆبوونەوەیەدا باسم لە سەردانەکەم کرد بۆ بەغداد و کۆبوونەوەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە کە ئێستا یەکێتیی نیشتیمانی لەگەل تەبایی و برایەتی دایە و دەبێت پرسی موچە بە سیاسی نەکرێت، تەوەری کۆتاییش گفتوگۆی هەڤاڵانی سەرکردایەتی بوو لەسەر پرسی ناوخۆی حیزب.”