كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پاش بردنەوەی بەرشلۆنە لە سێلتاڤیگۆ

چاڤی هێرناندێز لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازی نییە و پێیوایە هێشتا بە باشی لە یاریگادا دەرناكەون و تۆپیان زۆر لێدەكەوێتە خوارەوە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– پیكێ و بۆسكێتس و پێدری یاریی ناكەن و ئەوانیش یاریزانی گرنگی ئێمەن و پێویستە بەبێ ئەوان تۆپی كەم لەدەست بدەین

– دڵخۆش نیم بە شێوازی یاریكردنمان

– بردنەوەكە گرنگە بەڵام ڕاستگۆ بین دڵخۆش نیم بە ئاستمان

– گرنگە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا بمێنینەوە

– یەكەمجار ٣-٤-٣ یاریمان كرد بەڵام پلانەكە باش نەبوو تایمی دووەم گۆڕیم

– ئەو ئاستەمان پێشكەش نەكرد كە خۆمان دەمانویست

– ئاراوخۆ سەلامەتە و هیچ شتێك ڕونەدات بۆ ماوەیەك لەماڵەوە پشوو دەدات

– دێمبلی جیاوازی دروستدەكات و یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە و بونی پێویستە

– دێمبلی لەڕوی بەرگریشەوە ئاستێكی بەرزی هەیە و هاوكاری هاوڕێكانیشی دەكات

– نەمانتوانی لەڕوی ئابورییەوە ڕكابەری كرینی هالاند بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس. به‌پێی…
Total
0
Share