حكومەت دانی پێدا نا.. تەنها 39%ی داهاتی ناردووە بۆ سلێمانی‏

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە داتاكانی خۆی دەیسەلمینێت كە لە بری ئەوەی 43%ی داهات بۆ سلێمانی بنێرێت، كەمتری ناردووە.

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەی دا لەبارەی داهات و تەمویلی مووچە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك. ئەمەش دوای ئەوەی یەكێتی داتای تایبەت بە مانگی سێی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە ڕوونكرابووەوە، كە حكومەت تەنها 34%ی كۆی داهاتی نەوتی و نانەوتیی ناردووە بۆ سلێمانی.

حكومەت بە خشتە كۆی داهات و تەمویلی مووچەی مانگی دووی بڵاوكردووەتەوە، لەبری مانگی سێ، دەڵێت 39%ی نیردراوە بۆ سلێمانی و 55%ی دراوە بە هەولێر و دهۆك، 6%یشی بۆ تەمویلی مووچەی سیادییە.

یەكێتی لەبارەی مانگی سێ-وە بەڵگە و خشتەی خستبووە ڕوو، بەڵام حكومەت خشتەی تەنها مانگی دووی بڵاوكردووەتەوە و لەبارەی مانگی سێ-وە تەنها چەند ژمارەیەكی ئاشكراكردووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكەی حكومەت:

بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیكەی (٦١٦$) ملیۆن دۆلار هەیە، بە شێوەیەكی گشتی بەم جۆرە دابین دەكرێت:

داهاتی نەوت: (٣٥٠$ ملیۆن دۆلار)

داهاتی ناوخۆ: (١٢٨$ ملیۆن دۆلار)

پارەی بەغدا: (١٣٨$ ملیۆن دۆلار)

لە مانگەكانی ١ و ٢ی ٢٠٢٢ ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕكرایەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

مانگی ١

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ كە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتی بووە لە بڕی نزیكەی (٣٠٨$) ملیۆن دۆلار.

لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە  پێویست بوو كە لە داهاتی نەوت پڕ بكرێتەوە.

بڕی پێویست بۆ پڕكردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (١٨٠$ ملیۆن دۆلار) تاكوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بكرێت بۆ تەواوكردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ پڕكرایەوە.

مانگی ٢

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٤١٢$ ملیۆن دۆلار).

دوای پڕكردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ١ی ٢٠٢٢ كە بڕەكەی (١٨٠$ملیۆن دۆلار) بوو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).

لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).

لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕكردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار) تاكوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بكرێت بۆ تەواوكردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ پڕكرایەوە.

 مانگی ٣

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٥٩١$ ملیۆن دۆلار).

دوای پڕكردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ٢ی٢٠٢٢ كە بڕەكەی بریتی بوو لە (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار).

پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٣٣٥$ ملیۆن دۆلار).

بڕی پێویستی مووچە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە (٣٦٣$ ملیۆن دۆلار). چونكە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢، بەغدا تەمویلی ٢٠٠ ملیاری نارد كە بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ ی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان تەرخانكرا.

بڕی كورتهێنان بۆ دابینكردنی مووچەی پێویست بریتی بوو لە بڕی (٢٨$ ملیۆن دۆلار) كە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٤ی ٢٠٢٢ پڕكرایەوە.

پێداویستی مووچەی مانگانەی بە پێی شارەكان و بەشی سیادی بەم جۆرەی خوارەوەیە:

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بابەتی دواتر

ئێران بۆردوومانی دۆڵی ڕۆستی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share