وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بەردەوامیی دەدات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و ئەمڕۆش مووچەی چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە پێشتر وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەكو ئێستا بەشێک لە مووچەخۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.