ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕگەیەكی دانیشتنەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل.
دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنەكەی ڕۆژی چوارشەممەی بڵاوكردووەتەوە، دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت لە بڕگەی یەكەمدا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت.
بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەتە بە دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.