وێنە.. شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش موشەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتنەخوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەربازگەی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکانی کردبووە ئامانج.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران کە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای هێزەکانی ئەمریکای لێیە، موشەکەکان زیانی گیانیان نەبووە و زیانیان بە فڕۆکەخانەکە و فڕۆکەیەک گەیاندووە.

زیان گەیاندن بە بەشی مەدەنی فڕۆکەخانەی بەغداد پیشهاتێکی نوێیە و پێشتر فڕۆکەی مەدەنی لە فڕۆکەخانەکەدا نەکرابووە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share