پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار ژنی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پیاوێك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر پیاوێك و پارەیان لێسەندبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیانكوتابووە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردراون بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ئاماژە بەوە كراوە، دوای بەدواداچوون توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە نووسراوێک پڕۆسەی تەوتینمان بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانمان جێبەجێکردووە. سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share