عێراق دەستیگرت بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا بە قاچاخ دەبران بۆ هەولێر

دوای دەنگۆی بە هەرزان ناردنی گەنم لەلایەن پارتییەوە بۆ توركیا، عێراق دەستیگرت بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا كە بەڕیگاوەبوون بۆ هەولێر.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد، لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستیانگرتووە بەسەر دوو بارهەڵگر گەنمدا كە بەرەو هەولێر دەبران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، شۆفێرەكان گەنمەكەیان لە شارەكانی باشوورەوە دەگواستەوە و دەیانویست بەشێوەی قاچاخ بیبەن بۆ هەولێر، “ئەوەش سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانە چونكە گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاكاندا قەدەغەیە و زیان بە ئاسایشی خۆراك دەگەیەنێت”.

لە ماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەكرا كە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەمبوونەوەیەی گەنم كە جەنگی ئۆكرانیا لە جیهاندا دروستیكردووە، توركیا بەشێوەی قاچاخ گەنمی عێراق بە هەرزان دەكڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش پارتی تۆڕێك كڕیاری ڕەوانەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كردووە بۆ كڕینی گەنمی جوتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share