کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و تاوەباران دەبارێت.
بەپێی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و دواینیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ تاوەباران و هەندێک جاریش هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک خۆڵبارین تا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە بەمجۆرە دەبێت، لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لە دواینیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی تاوەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە پارێزگای کەرکوک ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.