لە باشووری ئەفریقا تووشبوون بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا بە ڕێژەی 50% زیادیكرد

تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەباشووری ئەفریقا بە ڕێژەی 50%زیادیكردووە.

بەپێی داتا فەرمییەكان كە لەپەیمانگەی نیشتمانیی نەخۆشییە گوازراوەكانی باشووری ئەفریقاوە وەرگیراوە ڕۆژی پێنجشەممە 9 هەزار و 757 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

ئاماژە بەوە كراوە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 6 هەزار و 170 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون بەوەش ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا و بە نزیكەیی بە ڕێژەی 50%  زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە هی ئەوە نین گوێیان لێنەگیرێت
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان: گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بێپێشینەیە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە سیاسییەكان دەكات ڕێوشوێنی خێرا و بنەڕەتی بگرنەبەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێك دەربارەی گۆڕانی…
Total
0
Share