ئێران رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکیان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر لە وەڵامدانەوە درێغی ناکەن.
ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، ئێران ئامادەیە ژمارەیەک مووشەکی ستراتیژیی قورس لە کۆمەڵێک ئامانجی گرنگ لەناوخۆی ئیسرائیل بدات، بە شێوەیەک لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەو وڵاتە ئیفلیج بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا هەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل چەندین لێدوانی دژ بە یەکیان داوە، لەگەڵیشیاندا گۆڕانکاری و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان بەردەوامیان هەیە.
تا ئێستا ئیسرائیل و ئەمریکا بە رەسمی وەڵامی ئەم هەڕەشانەی ئێرانیان نەداوەتەوە.