چوارەم بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بۆ جاری چوارەم عێراق بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات و خواردەمەنیی گەیشتووەتە كۆگاكان.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دەستكراوە بە گەیاندنی پێكهاتەكانی بەشەخۆراك بە كۆگاكان لە بەغداد و پارێزگاكانی تر.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەو بەشەخۆراكەی دابەشدەكرێت چوارەمین سەبەتەی خۆراكییە لەمساڵدا دابەشدەكرێت و بەمنزیكانە داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكرێت بەشەخۆراكی هاوڵاتییان وەربگرن و بەسەریاندا دابەشیانبكەن.

پێشتر و لە مانگی ڕەمەزاندا وەزارەتی بازرگانیی عێراق دوو بەشەخۆراكی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share