هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتە 70%‏

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی ڕابردوودا.

پەیمانگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە لە مانگێکدا ئەوەش لەسەروو ئەو پێشبینییانەوەیە کە پێشتر ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و بە 6% داینابوو.

هەروەها بەپێی پێشبینییەکانی ڕۆیتەرز تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانەی کەلوپەلەکان بەڕێژەی 68% دەبێت، لەکاتێکدا ئامارەکان دەریدەخەن هەڵاوسانی ساڵانە 69.97% بووە لە مانگی نیساندا.

هەروەها نرخی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێژەی 7.67% بەرزبووەتەوە لە مانگی نیساندا، لەکاتێکدا بەرزبوونەوەی ساڵانە دەگاتە 121.82%.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان و داڕمانی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هیچ وادەیەک…
Total
0
Share