لە هەولێر منداڵێک بە یاریی جۆلانێ گیان لەدەستدەدات

ئەمڕۆ منداڵێک لەناو شاری یاریی “ماجدی لاند” لە هەولێر بە یاریی جۆلانێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لەناو شاری یاریی ماجدی لاندەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەوێ گیانی لەدەستداوە، پاش ئەوەی لەسەر جۆلانێیەکەوە کەوتووەتەخوارەوە.

سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، لەکاتی یاریکردندا برای منداڵەکە پاڵی بە جۆلانێکەوە ناوە و منداڵەکەش بەربووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share