کەشناسێک: شەپۆلێکی توندی سەرما و بەفربارین بەڕێوەیە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیە و لە 24ـی مانگ تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، جارێکی دیکە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرماوسۆڵەی راستەقینەی زستانی روو لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرچاوەی سەرەکیی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە و بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور تێکەڵ بە شەپۆلەکە دەبێت، پلەی گەرمی بەڕێژەی 15 تاوەکو 18ـی پلەی سیلیزی دادەبەزنەوە.

شاڵاو هیدایەت روونیشیکردەوە، “ئەگەر بارستەهەواکە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا بێتەسەر ناوچەکەمان، بارانبارین زیاتر دەبێت لە بەفر، بەڵام گەر بەسەر دەریای رەش و تورکیادا بێت، هاوشێوەی شەپۆلەکانی دیکە بەفرێکی دەبارێت و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share