ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیاوێكیان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی شۆكئامێز و سەركێشانە منداڵەكەی بەكارهێناوە لە تاقیكردنەوەی تواناكانی خۆی لە نیشانشكێنیدا.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، پیاوەكە جگەرەیەكی كردووە بە دەمی منداڵێكەوە و ڕایگرتووە، تا توانای خۆی لە پێكانی جگەرەكە بە چەكی كڵاشینكۆڤ تاقیبكاتەوە.

بەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، ئەگەری پێكانی منداڵەكە لەلایەن پیاوەكەوە زۆرە و ئەوەی كراوە كارێكی مەترسیدارە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هەڵسوكەوتی پیاوەكەی بە پێشێلكردنی مافی منداڵ و هەڕەشەخستنە سەر ژیانی وەسفكردووە.

پیاوەكە دەستگیركراوە و بەپێی ماددەی 570 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕادەستی دادگا دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share