سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و 22 منداڵیش لەدایکبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا 879 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، لەو ژمارەیە 354 کەس داخڵکراون.

لەو ڕێژەیە 21 حاڵەتی نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی 22 حاڵەتی لەدایکبوون و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پابەندین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ـەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سكرتێر…
Total
0
Share