ئومێد خۆشناو: بەهۆی مووشەكەكانەوە ئاگر لەهیچ كۆگایەكی كۆمپانیای كار نەكەوتووەتەوە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ویستیان بەو هێرشە مووشەكییانە زیان بە هەرێمی كوردستان بگەیەنن و دەڵێت، “بەهۆی مووشەكەكانەوە ئاگر لە هیچ كۆگایەكی سووتەمەنیی كۆمپانیای كار نەكەوتووەتەوە”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەكییانەی كرایە سەر قەزای خەبات لەلایەن گروپە میلشیاكانەوە ئەنجامدراوە و ویستیان زیان بە هەرێمی كوردستان بگەیەنن.

ئاشكرایكرد، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددی نەبووە و پێویستە حكومەتی عێراق لەسەر ئاستی باڵا ئەو كێشەیە چارەسەربكات

پارێزگاری هەولێر دڵنیایدا كە بەهۆی مووشەكەكانەوە ئاگر لەهیچ كۆگایەكی كۆمپانیای كار نەكەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبايی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share