كەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو لە هەندێك شوێنێك هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت بارانبارین هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا درەنگانی شەو بگرێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند ناوچەیەك هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، تێیدا هاتووە، بەهۆی ناجێگیری كەش و هەواوە كە گۆڕانكاری لەنەخشەكانی كەش و هەوا ڕوویداوە پێشبینیدەكرێت بەشێوەیەكی گشتیی بارانبارین مامناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەندێك جار لێزمە باران ڕوودەدات.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، خێرای با زیاددەكات لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە و بارانبارین بەردەوامدەبێت تاكو درەنگانی شەو و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێك شوێن .

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە کریستیانۆ دەکڕێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە یەكێتی و پارتی دەكەم ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share