بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكرا

كارەبای سلێمانی بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی دیاریكرد و دەڵێت، ڕۆژانی جەژن كارەبای 24 كاتژمێری دابیدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بە بۆنەی پشووەکانی جەژنی رەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە 2022/5/2 تا 2022/5/5 بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 24 كاتژمێری دەبێت، هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کاربکەن و کارەبا بە هاوبەشان بدەن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەدوای پشووەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کار بەموەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان كاتژمێر (7 بۆ 8)ی بەیانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە. د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share