لە كەركوك تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

لە پارێزگای كەركوك تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەندرا.

نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگاكە ڕایگەیاند، لە كەركوك یەكەم تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە.

پێشتر لە پارێزگاكەدا چەند ڕێوشوێنێك بۆ بەرگرتن بە تووشبوون بە نەخۆشییەكە گیرایەبەر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێشتر گواستیەوە، تەندروستیی كەركوك گومانی لە تووشبوونی كەسێك بە تای خوێنبەربوون هەیە، بۆیە پشكنینی پزیشكی بۆ كەسەكە كراوە و چاوەڕێی ئەنجامەكانن.

بابەتی پێشتر

نەخۆشییەکی کۆن دووبارە هەڕەشە لە منداڵان دەکات.. تەندروستیی جیهانی هۆشداریی توند دەدات

بابەتی دواتر

بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەستاون بەدزیكردن لەو كۆمپانیایەی كاری تێدا دەكەن كە لەبواری پەیوەندی…
Total
0
Share