بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كرێكاران: پارێزەری مافەكانتان دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران دەكات و دەڵێت، یەكێتی هەڵقوڵاوی ناخی كرێكاران و ڕەنجدەرانە و پارێزەری مافەكانیان دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە هەموو کرێکارانی خۆشەویستی کوردستان پیرۆزبێت و بەڕێزەوە یادی هەموو ئەوانەش دەکەینەوە کە ڕۆڵێکی مێژوویی و کاریگەریان لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا گێڕاوە.

دەشڵێت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کرێکاران و ڕەنجدەرانە، بۆیە خزمەتکردن و پشتگیریکردن لە ماف و داوا یاساییەکانتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پارێزەری مافەکانتان دەبین”.

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران تایبەتە بە چینی کرێکار دەكەوێتە 1ی ئایاری هەموو ساڵێك، تائێستا لەنێو 194 وڵاتی دنیادا زۆربەی هەرە زۆریان دانیان بەو ڕۆژە ناوە وەك جەژنی كرێكارانی دنیا و لە نزیكەی 100 وڵاتدا كراوەتە پشووی ڕەسمی.

لەو ڕۆژەدا كرێكاران و بزوتنەوە كرێكارییەكان بە ڕێپێوان و چالاكیی جۆراوجۆر یادی دەكەنەوە و داواكارییەكانیان دووبارە بەرزدەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

پیرێز: بنزیمە شایستەی تۆپی ئاڵتونە و ئامانجیشمان چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

مینۆ ڕایۆلا.. لە پیتزافرۆشتنەوە بۆ بەناوبانگترین بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌ ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان دەستگیركردووە كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لە ئافرەتێك کردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
0
Share